هه‌نگاوی داهاتوومان بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبل به که‌بوودوه‌ند بدرێت کامه‌یه؟

هه‌روه‌ک ئاگادارن بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی موحه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ چه‌ند که‌سایەتی که ساڵانی پێشوو خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلیان وه‌رگرتووه، داوای پشتیوانییان له کاندیداتۆری به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته له ساڵی 2011 دا کردوە.

 

بە دوای ئەو نامەیەدا، ئێمە کۆمه‌ڵێک له ژنانی ئازادیخواز و لایه‌نگری مافی مرۆڤ به پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک کەمپینی پشتیوانی له کاندیداتۆری به‌ڕێز که‌بوودوه‌ندمان ده‌ست‌پێکرد. چه‌ند ڕۆژیکی نه‌خایاند که زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی، حیزبه سیاسیه‌کان، زۆربەی که‌سایه‌تییه رۆشنبیر و ئازادیخوازەکانی سه‌ربه‌خۆ، چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی، سایت و تی‌ڤی‌یەکان، به پشتیوانی کردنیان له‌م کەمپینه به‌ ڕه‌وابوونی ئه‌م داوایه‌یان دووپات کرده‌وه‌. هاوکات له وڵاتانی دێکه‌ش بۆ وێنه له وڵاتی نۆرویژ کۆمیته‌ی پشتیوانی پێکهات. کۆمیته‌ی پشتیوانی دامه‌زراو له وڵاتی نۆرویژ هه‌ر له هه‌وه‌ڵین رۆژەوە پێوه‌ندی و هاوکارییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی که‌مپین ده‌ست‌پێكرد.

read more

بۆ کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل

بابەت: کاندید کردنی محەمەد سەدیق کەبودوەند چالاکی ماڤی مرۆڤ، دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆفی کوردستان، رۆژنامەوانی زیندانی، بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێل ٢٠١١

 

ڕێزداران!

 

خەڵاتکردنی لیۆ شیابۆ نوختە وەرسووڕانێکی گرینگ بوو لە مێژووی خەڵاتی نۆبێل دا. چۆنێەتی ژیانی ئەو زۆر لە ژیانی محەمەد سەدیق کەبودوەند دەچێ کە هەر ئێستا لە بەندیخانەی ئێوین دەورانی یازدە ساڵەی زیندان تێپەڕ دەکا، هەروەک لیو شیابۆ ش دەورانی یازدە سال زیندانی خۆی لە چین دەگوزەرێنێ. هەڵبەت گرینگترین وێکچوونی ئەو دوو کەسە خەباتی درێژخایەن و ئاشتیخوازانەیانە بۆ سەقامگیرکردنی بناخەکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی.

read more

داواکاری بنەماڵەی کەبودوەند لە خەڵکی جیهان

زۆر بەڕێزان!
نێلسۆن ماندێللا, دالایی لاما, شیرین عیبادی, ئانگ سان سوچی, باراک ئۆباما, ویژدانە وشیارەکان

لە گەڵ رێز
محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، تەمەن ٤٨ ساڵ، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری حەوتەنامەی پەیامی مەردوم (پیام مردم) و بناخەدانەری رێکخراوی ناحوکمیی مافی مرۆڤ لە کوردستان کە دژ بە ئاپارتایدی قەومی و رەگەزی لە کوردستان تێکۆشانی کردووە، ئەمرۆ بە باوکی روحی مافی مرۆڤ لە کوردستان ناسراوە، لە مانگی ژوئەنی ٢٠٠٧ و دوای حەوت مانگ ئەشکەنجەی سەخت لە ژوورە تاکەکەسیەکان بە تاوانی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی "رێکخراوی پارێزگاری لە مافی مرۆڤی کوردستان"، ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و بەندکراوە.
رێکخراوەکەی کەبوودوەند لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە چوارچێوەی رێک‌کەوتنە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ و لە سەر بنەمای رێک‌کەوتنی ٢١ی میساقی مافە مەدەنی و سیاسیەکان کە دەوڵەتی ئێرانیش بەڵێنی رەچاوگرتنییانی داوە، دامەزراوە.

read more